لە خورماتوو حەشدی شەعبی پێشمەرگەیەك یەكێتی بێ سەروشوێندەكات و ژمارەیەك پۆلیس سزا دەدا
دوای داگیركردنی خورماتوو و كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, پرۆسەی جینۆساید دژ بە كورد دەستی پێكردووە بە سەدان هەزار كەس ئاوارە بوون دەست بەسەر مولك و ماڵی هاوڵاتیانی كوردان داگیراوە, لە ئێستاشدا حەشدی شەعبی پێشمەرگەیەكی خەڵكی خورماتوو شوێن بزر دەكات و ژمارەیەك پۆلیس سزا دەدات.
بە پێی زانیاریەكانی ( خواكوڕك) رەمەزان حەمید دەروێش، كە پێشمەرگەی بەرگری وفریاكەوتنە لە خورماتوو، دوای ئەوە ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 3ی كانوونی یەكەم، دیسەمبەری 2017، لە قەزای كەلارەوە سەردانی شاری كەركووكی كردووە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (سۆناتا دەمار – رەنگ رەساسی – ژمارە ۱۹٤۸۱۳ سلێمانی) پێبووە شوێنبزر بووە.
چالاكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویانكردووەتەوە، ئەو پێشمەرگەیە لە كاتژمێر 05:10 خولەكی ئێوارەوە مۆبایلەكەی داخراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.
هەر لە كەركووك، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەكی (تەپە – فلكەی ئیخوان)ـی شاری كەركووك لەلایەن كۆمەڵێ گەنج ئاڵای كوردستان هەڵكرا مەفرەزەیەكی پۆلیسی ئامادە لەو سنورە لەئەركدابوون بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كەركووك مەعن سەعد بانگكران بەبیانووی ئەوەی كەم تەرخەم بوونە لەئەركەكەیان پێنج كارمەندی پۆلیسی ئامادە/ فریاكەوتن، ماوەی مانگێك بەندكردن سزادران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا پەڕەی بەورەكانی كەركووك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڕەكی (حی خڤراو)ـی شاری كەركووك نزیك مەعرەزەكان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بیكاشۆ – رەنگ سپی – ژمارە هەولێر) بەدوو سەرنشینەوە لەلایەن هێزی دژە تیرۆری عێراق بەرەو شوێنێكی نەزانراو بردران.