دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كێتی

كۆنگره‌ چه‌ند بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ جه‌وهه‌رییه‌كانی ناوخۆی حیزبه‌ ،هێنده‌ش زیاتر بارته‌قای هۆكاری په‌رته‌وازه‌ی ناوخۆی حیزبه‌ ،ترسی یه‌كێتی له‌ نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ بۆ په‌رته‌وازه‌ی نێوماڵی یه‌كیتی دوای كۆنگره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ،ئێستا زیاتر له‌ چوارده‌یه‌تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نی یه‌كێتی دا و له‌ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ته‌مه‌نیدا ته‌نها (٣) كۆنگره‌ی به‌ستووه‌ ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌كانی رۆژئاوایه‌و كه‌ كۆنگره‌ له‌ كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و ستراتیژو گۆرانكاری له‌ پلان و دیدێكی سیاسی نوێ و گونجاوبۆ كاری رێكخراوه‌یی ده‌خولقێنن ، یه‌كێتی له‌ساڵی ٢٠٠٩ كۆنگره‌ی سێیه‌می به‌ست و ده‌بووایه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٣ كۆنگره‌ی چواره‌می ببه‌ستایه‌ به‌ڵام نه‌خۆشكه‌وتنی سكرتێری گشتی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو هاوكێشه‌ی یه‌كێتی دا به‌جێهێشت .

 

ئێستا یه‌كێتیه‌كان تاكتیكیه‌ن هه‌نگاو ده‌نێت بۆ كۆنگره‌ یان ستراتیژییه‌ن لێی ده‌روانن و كاری بۆ ده‌كه‌ن ؟ ئاخر بنه‌ماڵه‌ ڕۆڵێكی گرنگ له‌ ناو یه‌كێتی دا ده‌گێرێت ،له‌ دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ ناویاندا ( پاڤێڵ تاڵه‌بانی و ئاراس و لاهور شێخ جه‌نگی ) و بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ( هێرۆ و شانازو هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) بارودۆخێكی نه‌خوازراویان له‌ كه‌ركوك خولقاند و له‌ %٤٨ خاكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌بێ ئاگاداری جێگری سكرتێری گشتی ( كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ) و مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران كرد .

 

كاراكته‌ره‌كانی ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌م سوپاس و ستایش كران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و نوجه‌با و سوپای به‌در و پاسدارانه‌وه‌ ،هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی حیزبه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه‌ شه‌رمه‌زار كران ،ئیتر ئه‌وه‌ مێژووه‌و ڕوداوه‌كان له‌هه‌ناوی خۆیدا تۆمار ده‌كات !

دوای نه‌خۆشكه‌وتن و وه‌فاتی تاڵه‌بانی یه‌كێتی له‌سه‌رسكه‌و ئاراسته‌ی خۆی ترازا و یه‌كێتی ده‌ستی به‌و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و دیپلۆماسییانه‌ نه‌گرت ئه‌توانین بڵێین یه‌كێتی كراسێك بوو ته‌نها بۆ به‌ری (تاڵه‌بانی ) ئێستاله‌ نێوان ماڵباتی تاڵه‌بانی كه‌ خۆیان پێ میراتگری یه‌كێتی و ماڵباتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌ خۆیان پێ خاوه‌نداری یه‌كێتی یه‌ پیشبركێ یه‌ بۆ شوێنگره‌وه‌ی سكرتێری كۆچكردوو ، تائێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا كێ فیگه‌رێكی بێ ركاربه‌ره‌، كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی كه‌ ساڵه‌هایه‌ بێ چاره‌سه‌ركردن ماونه‌ته‌وه‌و له‌ غیابی تاڵه‌بانیشدا گروپێك ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر گرنگترین جومگه‌كانی یه‌كێتی و رێگه‌ ناده‌ن یه‌كێتی یه‌كێتیه‌كان بێت و تیماری سه‌ری خۆی بكات ، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی زۆری له‌سه‌ره‌ ،هه‌م له‌لایه‌ن حیزبه‌ سیاسییه‌كانی تری نێوماڵی كوردی و هه‌میش بۆ لایه‌نگرو كادیرانی یه‌كـێتی چاره‌نوسساز ده‌بێت.

Back to top button