زانا ڕۆستایی : پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠١٨ نەكرێتەوە بە لە%١٧ بایكۆتی دەكەین
زانا ڕۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاند: “بەهۆی ئەو ڕەخنە و تێبینیانەی كە فراكسیۆنە كوردستانییەكان و فراكسیۆنە سونەكان لەسەر بودجەی ساڵی (٢٠١٨)ی عێراق دەریانبڕیوە، لە دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی عێراق، پرۆژە یاساكە نەخرایە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە”.
هەروەها زانا رۆستایی پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراكسیۆنی كۆمەلی ئئیسلامی ڕاشیگەیاند :داوای سەرەكی سونەكان، دابینكردنی بودجەیەكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگا ڕزگاركراوەكان كە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون، هەروەها فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوا دەكەن پشكی بودجەی هەریمی كوردستان بكڕیتەوە بە ١٧% ، بەڵام زۆرینەی فراكسیۆنە شیعییەكانی پەرلەمان، كۆكن لەسەر ئەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، تەنها ١٢.٦٧%، بێت”.
ئەو پەرلەمانتارە باسی ئەوەشی كرد، بەهۆی ئەو ناكۆكیانەی كە لەسەر بودجە دروستبوون، پێدەچێت ساڵی (٢٠١٨)، عێراق یاسای بودجەی نەبێت و لەسەر پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠١٧ بڕوات، گوتیشی: “ئەگەر پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجە نەكرێتەوە ١٧%، ئەوا فراكسیۆنە كوردستانییەكان ڕێككەوتوون بەشداری دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە بودجە نەكەن”.٠