حەشدی شەعبی لە كەركووك وێنەی شێخ مەحموودی حەفیدی سوتاند

 

دوای خیانەتی فرۆشتنی كەركووك و رادەستكردنی شارەكە بە چەكدارانی حەشدی شەعبی، رۆژانە ئەو چەكدارانە سەرقاڵی سڕینەوەی مۆركی كوردستانیی بوونی كەركووكن, لە نوێترین رەفتاریشیاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەری 2017، وێنەی شێخ مەحموودی حەفیدیان لە شەقامی سەرەكی زانكۆی كەركووك سوتاند
.
وەك لەو وێنانەدا دەردەكەوێت كە بە لاپەڕەی (بەورەكانی كەركووك) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە، بە هۆی ناونانی شەقامی سەرەكی زانكۆ بە شەقامی شێخ مەحموودی حەفید وێنەیەكی شێخ لە شەقامەكە دانرابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو وێنەیەش سووتێنراوە.
سووتاندنی وێنەی كەسایەتی مێژوویی كوردستان، شێخ مەحموودی حەفید لە كەركووك دوای ئەوە دێت لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردوودا ژمارەیەك لە بەرپرسانی یەكێتی بە رێككەوتنێكی نهێنی شارەكەیان رادەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كرد.
هاوكات لە چەند رۆژی رابردوودا لایەنگرانی داگیركردنی كەركووك لە توركمان و عەرەبە شیعە ئاینزاكان هەوڵیاندا لە زانكۆی كەركووك ئاهەنگێك بە بۆنەی هاتنی جەیش و حەشد بۆ شارەكە ساز بكەن، بەڵام قوتابیانی كوردی زانكۆكە بایكۆتی دەوامیان كرد.

Back to top button