دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی ئه‌سعه‌د شاوری ده‌فرێنێت

لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە (٢ی دیسەمبەری ٢٠١٧)-ەوە، چالاکی سیاسی ئەسعەد شاوری لە شاری سلێمانی شوێنبزر بووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو پێشتر پێشمەرگە و ئەندامی یەکێتی بووە و دانیشتووی شاری ڕانیەیە.
ماوەی چەند ساڵێکە وەک چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی کار دەکات ، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خواكوڕك له‌ ئێستادا (ئه‌سعه‌د شاوری ) لای هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی ده‌ستبه‌ره‌و زیندانی كراوه‌ .
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ خواكوڕكی ڕاگه‌یاند ” دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌ خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌ پێی گوتوون كه‌ لای دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی میوانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ “.

Back to top button