شاندی حكومەتی هەرێم بە كۆمەلێك دەستكەوت لە ئەوروپا گەڕایەوە
دوای سەردانی كردنی ولاتی فەرەنسا و پێشوزای لێكردنیان لە كۆشكی ئەلیزێ و سەردانی كردنی كۆسرەت رەسوڵ لە وڵاتی ئەلمانیا, گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندی حكومەت بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوروپا، ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و وەزیری سامانە سرووشتییەكانیش لەگەڵ شاندەكە گەڕاوەتەوە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 4-12-2017 نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنەوە كوردستان، ئەوەش دوای سەردانەكەیان بۆ پاریس و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا. دواتریش سەردانی كۆسرەت رەسول لە ئەڵمانیا.
سەفین دزەیی ئاشكراشیكرد، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ شاندەكە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
رۆژی هەینی 1-12-2017 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی توركیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت و رۆژی شەممە لە كۆشكی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێشوازییان لێكرا و كۆبوونەوە.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، ئاشتی هەورامی بە كاری وەزارەت و حكومەت چووەتە دەرەوەی وڵات و دەشگەڕێتەوە.
بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە 5-12-2017 لەبارەی چەند پرسێك كۆببێتەوە.