ترەمپ و ماكرۆن: بەغدا و هەولێر كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن

 

دوای سەردانی كردنی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی فەرەنساو كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئە وڵاتە, ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاندن كە هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا, دوای تێپەڕیینی دوو رۆژ كۆشكی سپی بڵاوكراوەیەكی لە بارەی كێشەكانی نێوان هەولیێرو بەغدا بلاو كردەوە.

كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەسەر ئەوە رێككەوتوون حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.

رۆژی شەممە 2-12-2017 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە كۆشكی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێشوازییان لێكرا و كۆبوونەوە.

Back to top button