ئاشتی هەوارمی گەڕایەوە كوردستان
دوای ئەوەی چەند میدیایەكی سلێمان بڵاویان كردەوە كە ئاشتی هەورامی كوردستانی جێ هێشتووەو ناگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان, گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاشتی هەوارمی گەراِاوەتەوە كوردستان.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ شاندەكە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
رۆژی هەینی 1-12-2017 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی توركیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت و رۆژی شەممە لە كۆشكی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێشوازییان لێكرا و كۆبوونەوە.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، ئاشتی هەورامی بە كاری وەزارەت و حكومەت چووەتە دەرەوەی وڵات و دەشگەڕێتەوە.
بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە 5-12-2017 لەبارەی چەند پرسێك كۆببێتەوە.