ئه‌نشلۆتی شوێنی زێدان ده‌گرێته‌وه
له پاش ئه‌نجامه ناجێگیره‌كانی ئه‌م دوایه‌یی یانه‌ی مه‌له‌كی، سه‌رۆكی یانه‌كه بیر له هێنانی راهێنهریكی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ ریال و ئه‌گه‌ری وه‌ده‌رنانی زێدان له ئارادایه.
پێگه‌ى (دۆن بالۆنى) ئیسپانى ئاشكراى كردوه” فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكى یانه‌ی ریال مه‌درید چیتر له‌سه‌ر زێدان ئارام ناگرێت و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له‌كاره‌كه‌ى دوور بخاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێنه‌دین زێدان ئاستی ئێستای له‌گه‌ڵ تیپه‌كه ناجێگیره و ئه‌مه‌ش واى كردوه له پله‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى بێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه جێگره‌وه‌ى داهاتووى زێدان، راهێنه‌رى ئیتاڵى و پێشووى بایره‌ن میونخ (كارلۆ ئه‌نشلۆتى) ده‌بێت،
بایره‌ن میونخ له‌مانگى سبته‌مبه‌رى رابردوو راهێنه‌رى ئیتاڵى كارلۆ ئه‌نشلۆتى له‌كاره‌كه‌ى دوور خسته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسكردن بێ” له چه‌ند ساڵى رابردوو ئه‌نشلۆتى مه‌شقى ریال مه‌دریدى له ئه‌ستۆ دا بوو ،توانى نازناوى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا له‌ساڵى (2014)به‌ده‌ست بهێنێت.