هیدفۆن ساڵانه زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س ده‌كوژێت
هیدفۆن یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی كه رۆژانه له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل زۆرینه‌مان به‌كاری ده‌هێنین بێ ئاگا له‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی كاره‌سات ده‌نێته‌وه و هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ كووشتنی مرۆڤ.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجامدراوه له ماوه‌كانی رابردوو ده‌ركه‌وتووه” كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان لاوه تازه هه‌ڵكه‌وتوو و گه‌نجه‌كانن و زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانیش له‌ناوچه گوندییهكاندا ڕووده‌دات، له 10 ڕووداویشدا یه‌كێكیان له‌شاردا ڕووده‌دات، هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه، له 118 ڕٍووداو 81 ڕووداویان كوشنده بوون، كه ده‌كاته (70%)ی كۆی ڕووداوه‌كان.
به‌وته‌ی ئاماده‌كارانی لێكۆڵینه‌وه‌كه، هۆكاری ڕووداوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆچوونی قوربانییه‌كان له‌ناو میوزیكهكاندا، به‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌ده‌نگی ده‌ره‌وه نامێنێت‌و تووشی ڕووداویان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، ساڵانه 4 تا 5 هه‌زار كه‌سی پیاده، به‌هۆی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمۆبیل پێیاندا ده‌مرن، كه ده‌كاته 10% بۆ 12% كۆی ئه‌و گیانله‌ده‌ستدانه‌ی، له‌ڕووداوه‌كانی ڕێگه‌وباندا ڕووده‌ده‌ن له‌ئه‌مریكادا.
له ئێستاشدا ڕێژه‌ی ڕووداوه مه‌ترسیداره‌كان له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، كه تووشی ئه‌و پیادانه ده‌بێت، له‌كاتی ڕۆیشتندا هیدفۆنی گوێ به‌كارده‌هێنن، ڕێژه‌كه‌ش بۆته سێ هێنده له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌شی زۆر زۆره.