ترامپ و ماكرۆن ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن کێشەو جیاوازییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق به‌ڕێی دیالۆگەوە چاره‌سه‌ر بكرێت.
هەردوو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تێیدا جەختیان کردەوە کێشەو جیاوازییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق به‌ڕێی دیالۆگەوە چاره‌سه‌ر بكرێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کردووە، چەند پرسێک کە یەکەمیان کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بووە، باسکراون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی کۆشکی سپی ئه‌وه راگه‌یاندراوه”هەردوو سەرۆک رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکانیان بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه پاش ئه‌وه دێت” كه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى فهرهنساییان كرد و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه و باسی ره‌ووشی ئێستای عێراق و كوردستان و كێشه و ئارێشهكان كرا.