لە ماڵپەرەكەی مەلا بەختیار بانگەوازێك دەكرێت
خواكوڕك
ماڵپەری چاو‌دێر كە مەلا بەختیار سەرنووسەریەتی لە هەواڵێكی دا بانگەوازی بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی.
هەر لەسەر كۆبوونەوەكە ماڵپەرەكە دەلێت كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ ئەوەیە كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و په‌له بكرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م و تا به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م لیژنه‌یه‌كی باڵا له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ راییكردنی كاروباره‌كانی یه‌كێتی پێكبهێندرێت.
ماڵپەرەكە بانگەوازیەكەی لەسەر داوای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی، كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندام بووه‌كانی سه‌نگه‌ر، كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان و زیندانیانی سیاسی (فراكسیۆنی سه‌وز) دا بڵاو كردۆتەوە،
هەر لە بانگەوازەكەدا بەخاڵدا باس لەكۆبوونەكەوە كراوە،1- هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆببنه‌وه و كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر و بنبڕ بكه‌ن.2- كاركردنی به‌په‌له بۆ كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م. 3- تا به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م لیژنه‌یه‌كی باڵا له هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی پێكبهێنرێت بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كانی (ی.ن.ك).