ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆده‌بیته‌وه و لەبارەی چەند پرسێكەوە گفت‌و گۆده‌كات و بەتایبەتی سەردانەكەی ئەم دوایەی شاندی حكومەتی هه‌رێم بۆ ووڵاتی فەرەنسا.
له‌و باره‌وه (د.محەمەد هاودیانی) وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵاەیتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە:” ئەمڕۆ سێ شەممە كاتژمێر11ی پێش نیوەرۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە، به‌سه‌رپه‌رشتی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و له كۆبونەوەكەش چەند تەوەرێك باسده‌كرێن و راپۆرتی تایبەتیش لەلایەن وەزارەتەكانی تەندروستی وناخۆ و شارەوانی و كار وكاروباری كۆمەڵایەتیەوە پێشكەش دەكرێت”.
تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بریتی دەبێت” لە خوێندنەوە و گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتێكی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كە تایبەتە بە دۆخی كەركوك و دوزخورماتوو و ئاوارەكان، هه‌روه‌ها چوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری بۆ ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا و پێشوازیكردن لێیان به شێوه‌یه‌كی زۆر گرنگ و به‌رچاو.