خواردنی هه‌نجیر مرۆڤ له‌ ده‌یان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌پارێزێت

هه‌نجیر یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌ گرنگ و پڕ سوودانه‌ی كه‌ زۆر به‌ سود و پێویستن بۆ مرۆڤ و گرنگیشه‌ به‌كرابهێندریت وه‌كو میوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی ده‌كات و هۆكاری گه‌نجێتی مرۆڤیشه‌.”

ھەنجیر بەھۆی لەخۆگرتنی ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەش و ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی قەبزی و کێشەکانی کۆئەندامی ھەرس، هه‌روه‌ها ھەنجیر بۆ 37 کالۆری نزیکەی ڕێژەی 0.2 چەوری و 9.6 گرام لە کاربۆھێدرات و 14 گرام لە ڕیشاڵ و 8 گرام لە شەکر و 0.4 گرام لە پڕۆتینی تێدایە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زانستی پزیشکی چه‌ندین سودی هه‌نجیری سه‌لماندووه‌، هه‌نجیر ماده‌ی پاککه‌ره‌وه‌ی میکرۆبه‌کانی تێدایه‌ و رێژه‌ی کۆلیسترۆل که‌م ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری تێدایه‌ که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی ووزه‌یه‌، هه‌ندێ لێکۆلێنه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن هه‌موو رۆژێک خواردنی چه‌ند دانه‌یه‌ک هه‌نجیر له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌تپارێزێت، هه‌روه‌ها سودێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ رێکخستنی کاری ڕیخۆڵە و خۆ پاراستن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی مه‌یاسیری.  توێکلی هه‌نجیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پاراستن و داپۆشینی شوێنی برین، لەبەرئەوە خوای گەورە لە پەرتوكەكەیدا باسیكردوە:
(وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ) ﴿التين: ١) واته: سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون

لە گرنگترین دەرخستنەكانی هەنجیرو زەیتون ئەوەیە كە گرنگترین خۆراكی پێویستە بۆ تازەكردنەوەی گەنجێتی.”

Back to top button