ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کرد

 
بۆ دووەم جارو لە ماوەی ۷۲ کاتژمێردا فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل پێگەیەکی سوپای سوریا لە نزیک دیمەشقی پایتەخت بۆردومان دەکەن.
 
لای خۆیەوە ڕامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند پێگە بۆردومان کراوەکە تایبەت بووە بە توێژینەوەی زانستی و کۆکای چەک و پێداویستی سەربازی سوپای سوریا بووە.
 
لای خۆیەوە ڕاگەیاندنی سوپای سوریا ڕایگەیاند کە هێزەکانی دژە ئاسمانی توانیویانە سێد موشەکی ئیسرائیلی پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان بتەقێننەوە لە نزیک دیمەشقی پایتەخت.
Back to top button