نێچیرڤان بارزانی: ئێمه له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم په‌شیمان نین و ئه‌زموونێكی دیموكراسی و ئاشتی خوازانه‌ی گه‌لی كوردستان بوو
له میانی دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت” ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەزموونێکی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان بوو، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” ئەگەرچی ئەمریکا هەڵوێستی بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان باش نەبوو، بەڵام ئەم هەڵوێستە کاریگەریی بەسەر هاوپەیمانیی درێژخایەنی خەڵکی کوردستان و ئەمریکا نابێت.
له‌باره‌ی ئه‌مریكا و هاپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كوردستاندا نێچیرڤان بارزانی گوتیشی” ئەگەرچی گەلی کوردستان بێهیوا بوو لە ئەمریکا و چاوەڕوانییەکی زۆرتری هەبوو، بەڵام هێشتا ئەمریکا بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت، هەروەها رایگەیاندووە، کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەزاران شەهید و برینداریان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دا، کە ئەو رێکخراوە جگە لە کوردستان، مەترسیی بۆ سەر ئەمریکاش دروست کردبوو و گەلی کوردستانیش بە ئومێد بوو لە ئەگەری بوونی مەترسی لەسەری، ئەمریکا بیپارێزێت.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كه‌ركووك و بۆچوونی نێچیرڤان بارزانی له‌و باره‌وه له دیمانه‌كه دا به‌م شێوه‌یه ده‌خرێته روو” لەو کاتەی لە 2014 سوپای عێراق بەرامبەر داعش شکا و نزیکەی نیوەی خاکی عێراقی رادەستی ئەو رێکخراوە کرد، پێشمەرگە چووە کەرکووک و ئەو شارەی پاراست و ”کوردستان پلانی نەبووە کەرکووک بە تەنیا بەڕێوە ببات هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی ده‌شلێـ”ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە ئەزموونێکی ئاشتیخوازانە و پرۆسەیەکی دیموکراتییانەی گەلی کوردستان بۆ داواکردنی مافەکانی داناوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کوردستان دەیەوێ کێشەکانی لەگەڵ عێراق بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکات”.
هەروەک نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، عێراقێکی یەکگرتوو نییە و ئەوانەی بانگەشەی بۆ دەکەن پێویستە بزانن ئەو عێراقە بەدی نایەت و هەوڵیش بۆ بە یەکگرتووکردنی، سەرکەوتوو نابێت هه‌روه‌ها له‌كۆتایی دا نێچیرڤان بارزانی جەختی لە ویستی هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور کردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەڵام ”مافی سەربەخۆبوونی ئیمە وەک خۆی دەمێنیتەوە”.