نێچیرڤان بارزانی: هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیه، به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببات
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مرۆ 5ی 12ی 2017 له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه دیارترین ته‌وه‌ریان، “بابه‌تی ئاواره‌كانی كه‌ركووك و دۆزخورماتوو بوو” له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند” به‌غدا پێی وایه ده‌رفه‌تێكی بۆ دروست بووه بۆ له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له ده‌ستوور به‌جوانی ده‌ركه‌وت، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، هه‌وڵدانه بۆ له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستان، هیچ ته‌فسیرێكی تری نیه، ده‌شلێـ” هیش دانووستاندنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیه”.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی راشی گه‌یاند”تا ئێستا ھیچ گفتوگۆیەكمان لەگەڵ بەغدا نییە، ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌كو پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد و پشگیری لێدەكەین بۆ ئەوەی خزمەتی شارەكە بكات، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پاڵپشتی ته‌واوی پارێزگاری نوێ ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له پارێزگای سلێمانی، ئاماژه‌ی به راپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد له باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گله‌یی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یۆنامیش كرد كه وه‌ك پوێست هه‌ڵوێستییان له باره‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتنه 100 هه‌زار، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ” نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان و یۆنامیش به‌هانایانه‌وه نه‌چوونه”داواشی له یۆنامی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ كرد، كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گه‌وره‌یه بكه‌ن، كه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه به بچووكی نیشان بدرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسایی بودجه‌ی 2018ی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردییه‌كان رایگه‌یاند، سوپاسی یه‌كڕیزی فراكسیۆنه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و یه‌كڕیزییان بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی كورد جێگه‌ی پێزانینه، لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا گوتی: “تا ئێستا ھیچ گفتوگۆیەكمان لەگەڵ بەغدا نییە”.
هه‌ر له‌باره‌ی داخستنی رێگاكانی مه‌خمور و كه‌ركووك له‌لایان هێزی پێشمه‌رگه نێچیرڤان بارزانی گوتیشی” داخستنی رێگاکانی کەرکووک و مەخموور و موسڵ بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری ئەمنی بووە، بەمزوانە پێدواچوونەوەی بۆ دەکەن و دەیانکەنەوە.