ئیسرائیل بۆ ئهردۆگان،سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی گوزەشت و قودسیش پایتەختی ئیسرائیلە
لە وتارێکدا ڕەجەب تەیب ئهردۆگان سەبارەت بە گواستنەوەی پایتەختی ئیسرائیل لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس هۆشداری داو ڕایگەیاند گەر ئیسرائیل ئەو کارە بکات پەیوەندیەکانمان کۆتایی دێن.
دوای وتارەکەی ئەردۆگان بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕاستەوخۆ کەوتنە وەڵامدانەوە،لەو ڕووەوە یسرائیل کاتس وەزیری کاروباری هەواڵگری ئیسرائیل دەڵێت” ڕۆژانی دەسەڵات و ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی کۆتایی هاتووە” ئێمە گوێ لە وتەکانی ئهردۆگان ناگرین،خۆمان خاوەن سەروەری و بڕیارین و قودسیش پایتەختی ئیسرائیلە.
سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند قودس سێ هەزار ساڵە پایتەتی گەلی یەهودەو حەفتا ساڵیشە پایتەختی وڵاتی ئیسرائیلە،جا ئهردۆگان دانی پێدا دەنێت یان نا کێشەی خۆیەتی.