بزانه ئهمرۆ سهرۆك بارزانی چی به مهكتهبی سیاسی حزبی شوعیی گوتووه
سهرۆك بارزانی لهمیانی كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ مهكتهبی سیاسی حزبی شوعیی كوردستان، رایدهگهێنێت، بۆ چارهسهری كێشهكان باشترین بژارده ههڵبژاردنه، وه پێویسته كۆی لایانهكان یهكرێز بن”.
ڕۆژی سێشەممە 5/12/2017، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی، سوپاسی ھەڵوێستی حزبی شیوعی و لایەنگرانی کرد لە پاڵپشتیکردنی ڕیفراندۆم و ڕۆڵی حزبی شیوعی لەو پڕۆسە نیشتمانییە گرنگەدا بەرز نرخاند،
لە گوتەیەکدا بە تیروتەسەلی قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و ھەڵوێستی بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شی کردەوە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی، جەختیان لە ھەڵوێستی حزبەکەیان لەمەڕ ڕیفراندۆم و پرسە نیشتمانییەکان کردەوە و بۆچوونی خۆیان لەبارەی کێشە و تەحەدیاتەکانی بەردەم گەلی کوردستان خستەڕوو.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بار و گوزەرانی خەڵک و ڕێوشوێن بۆ دەربازبوونی قۆناغ و کۆسپەکان و پێویستیی دەستەبەرکردنی یەکھەڵوێستیی سیاسیی لایەنە کوردستانییەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، وێڕای تیشکخستنەسەر پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، ھەردوولا لەسەر ئەوە ھاوڕابوون کە ھەڵبژاردن باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و لەپێناو باشکردنی ژیانی خەڵکیش پێویستە لایەنە سیاسییەکان یارمەتیدەری حکوومەتی ھەرێم بن.