نوێترین زانیاری له‌باره‌ی هێزه‌كانی عێراق له ناو زانكۆی كه‌ركووك
ئه‌مرۆ 5ی 12ی 2017 پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاڵه‌ت و له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و هێزی مكافحهی تیرۆری به‌غدا و چه‌ندانی هێزی تر چوونه ناو زانكۆی كه‌ركووك، بۆ چاوشكاندنی قوتابیانی كورد له كه‌ركووك”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه وێنه‌كانی بۆ خواكوڕك ناردووه، ده‌لێت، وێنه‌گرتنه‌كه به ترسێكی زۆره‌وه گیراوه، چونكه هێزێكی زۆر هاتوونه‌ته ناو زانكۆ پشتێنه‌ی شكۆی زانكۆیان شكاندووه، به‌چه‌كی قورس ده‌یانه‌وێت چاوی قوتابیانی كورد بشكێنن”.
چاودێرانی سیاسی ده‌لێن ئێستا كه‌ركووك رێك له‌سه‌رده‌می سه‌دام پیستریش له‌كه‌ركووك ده‌ژیت، له‌رێگای چه‌ك و هه‌ره‌شه‌وه ده‌یانه‌وێت كورد له كه‌ركوك چاوشكێن و پشتشكێن بكه‌ن”.