خواكوڕك هۆكاری پشت تووند بوون دژی داگیركاری كه‌ركووك له‌لایان خیانه‌تكارانی 16ی ئاشكرا ده‌كات

پاش رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر بۆ راده‌ست كردنی كه‌ركووك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و حزبڵا لوبنانی و سوپا قودسی ئێرانی، گروپێك خائین له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ئێستادا ئه‌م گروپه‌ خائینه‌، لێدوانی تووند دژی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ده‌ده‌ن، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌و گروپه‌ خائینه‌، له‌سه‌ر ئاستی دۆخی خراپ و وێرانی خه‌ڵكی كه‌ركووك و دوزخورماتوو هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ و لێدوانی له‌دژی پێشه‌ڵكاریه‌كان ده‌ده‌ن، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دابه‌شكاری نه‌وتی كه‌ركووك كه‌ له‌ئێستادا باڵی خائین كه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتی نه‌وتی له‌كه‌ركووك، ئه‌و شاره‌ی راده‌ست كرد له‌ئێستادا به‌شه‌ نه‌وتی ئه‌و گروپه‌ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ لێدوان دژی به‌غدا ده‌ده‌ن”.

پێشتر ئه‌ندامه‌ كارا كانی گروپی خیانه‌ت 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شوان داوی و حه‌مه‌ سور شوانی لێدوانیان به‌ئاراسته‌ی ئارامی شاری كه‌ركووك و دژه‌ لایانی سیاسی هه‌رێم لێدوانیان ده‌دا كه‌ ده‌یه‌وێت دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركووك تێكبدات، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌ میدیاكان و شوێنی جیاواز لێدوان به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی پێشه‌ڵكاریه‌كان حشد ده‌ده‌ن، له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی حه‌ده‌سی عه‌ره‌بی، شوان داودی ده‌لێت دۆخی كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌ك وێرانه‌یه‌، كه‌ ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی رێگا به‌ ته‌قینه‌وه‌ نادات ئه‌وه‌ ئێمه‌ین كه‌ رێگری ده‌كه‌ین”.

هه‌ر له‌سه‌ر تووند بوونی لێدوانه‌كانی گروپی خیائینه‌كانی كه‌ركووك ئه‌مرۆ په‌رله‌مانتارێكی تری  یه‌كێتی له‌ عێراق له‌سه‌ر پشكی كه‌ركووك و به‌شدار له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایده‌گه‌ێنێت”لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ، شاری کەرکووک و قەزاکانی داقووق، خورماتوو و دووبز بە دۆخێکی مەترسیدار و دژواردا تێپەڕدەبن، بەتایبەتی هەردوو قەزای دووز و خوورماتوو، تاوان و دەستدرێژی تێیاندا گەیشتووەتە ئاستێک هەموو بەها مرۆڤایەتییەکانی تێپەڕاندووە، ئەمە پێشێلکردنێکی زەقی دەستووری عێراق و مافی مرۆڤیشە، دەچێتە خانەی جینۆسایدی گەلی کوردەوە، سەرجەمیشیان دۆکیۆمێنتکراون و لەلایەن چەند گرووپێکی چەکداری حەشدی شەعبی ئەنجامدراون”.

محەممەد عوسمان كه‌ ناسراوه‌ به‌ حه‌مه‌ سور شوانی  هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا” لەبارەی دۆخی کەرکووک و خورماتوو هۆشداری دەدات کە گەیشتووەتە لێواری تەقینەوە، بۆیە چیدی قبوڵی ناکەن، هەڕەشەی ئەوەش دەکات ئەگەر چارەسەر نەکرێت و ئەمنییەتی ئەو ناوچانە بە هێزێکی هاوبەش نەسپێردرێت، پەنا دەبەنە بەر دادگای لاهای، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا.

ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانه‌ی یه‌كێتی كه‌ به‌شدارن له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ئێستادا ده‌نگۆی بڕینی به‌شه‌ نه‌وتی ئه‌و گروپه‌ له‌ كه‌ركووك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا هیچ بره‌ نه‌وتێك كه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ دیاری كرابوو به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار رۆژانه‌ خه‌ملێنرابوو، بڵاو بۆته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكاری لێدوانه‌ دژه‌كانی ئه‌و گروپه‌ خیائینه‌”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له‌په‌ره‌له‌مانی عێراق ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنی ئه‌و گروپه‌ خائینه‌ی له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی ئاشكرا كرد كه‌ خۆی له‌ چه‌ند برگه‌یه‌ك ده‌دۆزیه‌وه‌، وه‌ك به‌هه‌رێم كردنی ( كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌له‌بجه‌)  پێدانی مووچه‌، دیاری كردنی رێژه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ جێبه‌جێ نه‌كران و نه‌ك پارێزگا به‌ڵكو نه‌وته‌كه‌ش كه‌ به‌ به‌های یه‌ك ملیۆن دۆلار بوو پێیان ده‌درا، ئێستا ئه‌ویشان پێناده‌ن”.
Back to top button