بەرپرسێكی گەورەی ئەمنی كوردستان هۆشداری دەدات

خواكوڕك
نه‌زهه‌ت حالی بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش لە نووسینكدا هۆشداری تووند دەدات لەبەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و دەلێت بێدەنگی سامانە سروشتیەكان و مزایەداتی لایانەكان دۆخی كوردستان بەرەو ئاراستەیەكی مەترسیدار دەبات.
 
نەزهەت حاڵی لە نووسینێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك دەنووسێت، ئه‌وه‌ی له‌ میدیایی هه‌ندێ له‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌بیندرێت و ده‌بیسترێت له‌سه‌ر سیاسه‌ت و داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ، پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه‌ته‌ به‌رهێرشێكی توندی ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ جار له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی نیشتمانی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانیشییه‌وه‌ .
 
هەروەها حالی ئاوەش دەنووسێت ،پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم باجی وه‌زاره‌تی سامان سروشتییه‌كان و به‌ تایبه‌ت باجی بێ وڵامی وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ له‌و میدیانه‌ به‌ به‌رده‌وامی باس ده‌كرێن، دەشلێت ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم له‌ لایه‌ك به‌رده‌وامی قه‌یرانی داراییه‌ كه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیانی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت هه‌بووه‌ و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ ئاشكرا هاندانی خه‌لكه‌ و به‌ ناڕاسته‌وخۆ زه‌مینه‌سازیی كردنه‌ بۆ توند و تیژی .
 
نەزهەت حاڵی دەشلێت پێم وایه‌ گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامی به‌و هێرشه‌ ڕاگه‌یاندنه‌ بدرێت به‌ بێ گّوێ دان به‌ لێكه‌وته‌كانی و وه‌زیر و وه‌زاره‌تیش به‌و شێوه‌یه‌ بێ ده‌نگ بن قه‌یرانه‌كان قولتر ده‌بنه‌وه‌ ، زیان مه‌ندی سه‌ره‌كیش هاوولاتیان و سه‌ركرده‌ دلسۆزه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌ كوردایه‌تی و بونیاد نانی ئه‌و كیانه‌وه‌ ماندوو بوون ده‌بن، باس لەوەش دەكات هه‌ر بۆیه‌ ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كانه‌ به‌ تایبه‌ت پارتی و یه‌كیه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ ده‌رباز بوون له‌و بارودۆخه‌ ئه‌نجامی بده‌ن و پێكه‌وه‌ هاوولاتیان له‌ ڕاستی بابه‌ته‌كان و كێشه‌كان وه‌كو خۆی تێ بگه‌ێنن و هیچ لایه‌نێك موزایده‌ به‌سه‌ر لایه‌نێكی تر نه‌كات .
 
لە كۆتایشدا دەنووسێت، له‌و قۆناغه‌ی گواستنه‌وه‌مان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌موومان ده‌بێت به‌ به‌رپرسیارانه‌ هه‌لسوكه‌وت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ڕۆژه‌ سه‌ختانه‌ له‌ داهاتوودا به‌ خه‌نده‌و خۆشی گه‌نج و منداله‌كانی كوردستان له‌ ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ و پێشكه‌وتوودا له‌بیر بكه‌ین .
Back to top button