ئەحمەد عەلی عەبدوڵا ساڵح : تەواوی حوسییەكان و گرووپەكانی سەربەئێران لەناودەبەین
پاش ئەوەی دوێنێ دوشەممە چەكدارە حوسییەكانی یەمەن عەلی عەبدوڵا ساڵحی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەیان كوشت، ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ناوبراویان ڕادەستی كەسوكارەكەی كردوەتەوە بەمەرجی ئەوەی كە هیچ پرسەیەكی بۆ نەگێردرێت .
“ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح “لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند “ئەوان دەژی دەسەڵاتی چەكدارانی حوسی دەجەنگن، تا یەك چەكداری حوسی لەیەمەن مابێت”.
“كوڕەكەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح “راشیگەیاند، شەڕ دەكەن، تا “تەواوی حوسییەكانو گروپەكانی سەر بەئێرانیش لەناو دەبەنو ئارامی بۆ وڵات دەگێڕنەوە”.