ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی كە پێشتر رایگەیاندبوو كەركووك ئارامە, ئەمڕۆ رایگەیاند سوكایەتی بە خەڵكی كەركوك و خورماتوو دەكرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٧ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری كەركوك،” محەمەد عوسمان “ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند ” كە سوكایەتی بە خەڵكی كەركوك و خورماتوو كراوەو لە بازگەكان سوكایەتی بە خەڵكی كەركوك دەكرێت، دوو هەزار ماڵ لە كەركوك وخورماتو تاڵانكراون و ٢٥٠ ماڵیش سوتێندراون و ٥١ خانوش تەقێندراونەتەوە”.

محەمەد عوسمان پەرلەانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕاشیگەیاند “رفاندن و بێسەروشوێنكردنی كورد لە كەركوك و خورماتوو و داقوق بەردەوامە و سوكایەتی وتاوانی هێزە عیراقیەكان بەرامبەر خەڵك بە بەڵگەوە دەخەنەرو، لە داداگای نێودەوڵەتی سكاڵا دژی ئاوارەبوونی خەڵكی كەركوك تۆماردەكەن”.

لە كۆنفرانسەكەدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای كرد هاوپەیمانان هێزی زیاتر لە كەركوك بلاوبكەنەوە .

Back to top button