پێنج هەلی كۆپتەری ئاپاجی بارهەڵگر بەرەو ڕووی گرووپە نەناسراوەكە فڕین

دوای ئەوەی لە میداكان بڵاوكرایەوە كە گرووپێكی نەناسراو لە چیاكانی نزیك قەزای خورماتوو دەركەوتوون و چەند جارێك هێڕشیان كردۆتە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك ناحیەیی (زنانە) پێنج هەڵی كۆپتەری بارهەلگر لە جۆری ئاپاجی بەرەو ئەو شوێنە رۆیشتوون كە چەكدارە نەناسراوەكانی لێیە, لە كاتێكدا پێشتریش چەند جارێك هەلی كۆپتەر بەرەو ئەو ناوچەیە فڕیووە.

هەروەهابە پێی زانیاریەكان تا ئێستا ئەو كۆپتەرانە نەناسراون نازانرێت, كۆپتەرەكان سەر بە چ وڵاتێكن بە چ كەبەستێك بەرەو ئەو شوێنە فڕیون.

Back to top button