شیرین ئەمین : مەحمود سەنگاوی دەیەوێت دۆسیەی هاوسەرەكەی بە عەشایەری یەكلایی بكاتەوە
دوای تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنوسێكی گەرمیان ئەمڕۆ لە كەلار بۆ یادی ساڵرۆژی تیرۆركردنی رێورەسمێك بەڕێوەچوو.
كاوە ئەحمەد ناسراو بە كاوە گەرمیانی پەیامنێری رۆژنامەو سایتی ئاوێنەو رادیۆی ئازادی و گۆڤاری رایەڵ بوو كە لە٥ی12ی 2٠1٣ لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلار لەبەردەم ماڵەكەی كوژراو دواتر كەسێك بەتاوانی كوشتننەكەی دەستگیركراوە.
لای خۆیەوە ” شیرین ئەمین” هاوسەری كاوە گەرمیانی ڕایگەیاند :نائومێدبون لە دادگاكانی كوردستان، چونكە لە دۆسیەی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانیدا هیچیان پێناكرێت و دادگا هیچ كات سەربەخۆیی و سەروەری یاسای لەو دۆسیەیەدا پەیڕەو نەكردوە.
هەروەها هاوسەری كاوە گەرمیانی ڕاشیگەیاند: چەندین جار سكاڵایان لەسەر مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تۆماركردوە، بەڵام ویستویەتی دۆسیەكە لە رێگەی عەشایەریەوە یەكلایی بكاتەوە، بەڵام دەرگای بەڕودا داخراوە.