وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ عێراق: لە دەسەڵاتی میلیشیا مەزهەبیەكان دوور بكەوە
دوای ئەوەی هەژموونی گرووپە میلیشاكانی حەشدی شەعبی هەژموونی بەسەر دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق و كارو باری سەربازی زیاد بوو بە تایبەت دوای داگیركردنی بەشێك لە خاكی كوردستان, وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لەعێراق كرد، خۆی لە دەسەڵاتی میلیشیا مەزهەبیەكان و تایفەپەرەستەكان بەدوور بگرێت، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ هەژموونی بەربڵاوی حەشدی شەعبی بەسەر دامودەزگا حكومییەكانی عێراق.
زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا لە میانەی كۆڕبەندی بەرلین بۆ سیاسەتی دەرەوەی دامەزراوەی “كۆربەر فاوەندەیشن”، كە ئەمڕۆ لەشاری بەرلین دەستی بەكارەكانی كرد، گوتی “پێویستە هەموو لایەك تێبینی بكات و هەست بەو ئەمرە واقعە بكات كە لەناو عێراق دەگوزەرێت و راستیەكان ببینێت”.
ساڵانە كۆڕبەندی “كۆربەر فاوەندەیشن” بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا بەریوەدەچیت. كۆڕبەندەكەی ئەمجارە بە گوتاری وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا دەستی بەكارەكانی كرد و نزیكەی ۲٥٠ دیپلۆمات و سیاسەتوان و لیكۆلەری پەیوەندی نیودەولەتی تێدا بەشدارن. وێرای چەندین پانێڵ و دیبەیتیك، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی تایبەتیش تێدا بەریوەدەچیت.
لەسەر بانگهێشتی ئەو دامەزراوەیەش، شاندێكی هەرێمی كوردستان بەشداری لەو كۆڕبەندەدا كردووە.
هەر لەمبارەشەوە، هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە چەندین دیدار و گفتوگۆدا، دوایین رەوشی كوردستان، قۆناغەكانی پاش ریفراندۆم، سیاسەتی بەغدا، هەلویستی هەرێمایەتی، ڕوانگە و سیاسەتی سەرۆك بارزانی و هەریمی كوردستانمان بۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا روونكردۆتەوە.