سەرپەرشتیاری سەربازی عێراق لە كەركووك: ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ گرووپێك هەبوو, داواكاری قورس و نابەجێ و سەیریان هەیە
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ هێزە عێراقییەكان فریق ڕوكن عبدالامیر یارالله دەڵێت: ئەو گروپەی (یەكێتی) كە بەنهێنی ڕێكەوتنیان لەگەڵ ئێمە كردبو بۆ تەسلیم كردنی شاری كەركوك، داواكاری قورس و نابەجێ و سەیریان هەبوو، داوایان دەكرد هەر ئەو ڕۆژە لە ١٦ ئۆكتۆبەر هێرش بكەینە سەر هەولێر و دهۆك و زاخۆ دەست بەسەر هەموو دەزگا حزبی و حكومییەكان هەرێمی كوردستان بگرین.
عبدالامیر یارالله دەڵێت: جێگەی سەرسوڕمان بوو كاتێك گەیشتینە ناو كەركوك هەندێك لە پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا و هەندێك لە بەرپرسە باڵاكان لە سلێمانییەوە بە تەلەفۆن داوایان لەمن و لە باقی سەركردەكانی حەشدی شەعبی دەكرد و دەپاڕانەوە بۆئەوەی هێرشەكانمان ڕانەوەستێت هەتا دەگەینە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل.
منیش لەوەڵامدا ووتم: ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و ئەوكات خەڵكێكی زۆر ئاوارە و زەرە مەند دەبێت.
یارالله وتویەتی: بەڕاستی سەیرە چۆن دەبێت كورد خۆی داوابكات وڵاتەكەی بڕوخێت و خەڵكەكەشی ئاوارە بكرێت.!!.؟؟
لەسەر ئەم مەسەلەیە هەر ئەوكات پەیوەندیم بە حەیدەر عەبادی كرد و عەبادیش لەوەڵامدا ووتی: ئەو كوردانە وەفایان بۆ گەل و خاكەكەی خۆیان نییە، چۆن وەفایان بۆ عێراق دەبێت.؟
هەر بۆیە لەدوای ئەم ڕووداوە بەغداش ئەم گروپە خائین و خۆفرۆشانەی كوردستانی ئیهمال كرد و حیسابی هیچی بۆیان نەكرد.