ماڵی ئەندامێكی مەڵبەندی یەكێتی تەقێندرایەوە
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی لە خورماتوو ماڵ و خانووی هەزاران هاوڵاتیانی كوردی سوتاند و تەقاندەوە ئەمڕۆ لە داقووق خانووی ئەندامێكی مەڵبەندی یەكێتییان تەقاندەوە, ئەگەر چی بە هاوكاری گرووپێكی یەكێتی ئەو شارانەی كوردستانیان داگیركردووە.
هیوا ڕەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقووقی پارتی ڕایگەیاندووە “ڕەوشی داقووق زۆر خراپە و شەوانە تێیدا تەقینەوە ئەنجام دەدرێت و شەوی دووشەممەی ڕابردوو، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سێ شوێنیان تەقاندووەتەوە، یەكێك لەو شوێنانە خانووی (حەسەن مالیك)ە كە ئەندامی مەڵبەندی یەكێتییە و كارگەی هاووڵاتییەكی عەرەبیشیان تەقاندووەتەوە كە ئەو هاووڵاتییە پێشتر زۆر هاوكاریی پێشمەرگەی دەكرد لە سنوورەكە و بەنزینخانەی عومەر بن عاسیشیان تەقاندووەتەوە و هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بەنزینخانەیە ناوی عومەرە”.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقووقی پارتی وتیشی “شەوی پێشووتریش ماڵی سەید هیجران كاكەییان تەقاندەوە و حەشدی شەعبی ڕۆژانە كردەوەی توندوتیژی لە داقووق ئەنجام دەدات”.