خیانەتێكی تر بەرهەم سالح و عەلی باپیر پێشنیاری نەناردنی موچەی فەرمانبەران بۆ عەبادی دەكەن

دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵە حكومەتی عێراق بودجەو موچەی هەرێمی كوردستانی بڕی كە لەسەر پێشنیاری چەند سەركردەیەكی یەكێتی بووە, بۆ جاری دووەم لە لایەن چەند سەركردەیەكی كورد پێشنیاری نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی كورد بۆ بەغدا لە لایەن چەند سەركردەیەكی دیكەی كورد دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانەی پێشكەش كردنی وتاری هەفتانەی خۆی حەیدەر عەبادی پەیوەست بە پەیوەندەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان كە ئێستا دەستی بەسەر نەوتی كەركووك داگرتووە, لە كاتَكدا سەرچاوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە, گوتی لە كوردستانەوە پێنشیاری نەناردنی موچەی فەرمانبەرانمان بۆ كراوە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) لە دواهەمین سەردانی بەرهەم سالح بۆ بەغدا كە پێش هەفتەیەك بوو, بەرهەم سالح دوای چەندین دیدار و چاو پێكەوتن, پێشنیاری نەناردنی موچەی كردووە, پاشان عەلی باپیر بە نوێنەرایەتی كۆمەڵ و بزووتنەوەی گۆڕان هەمان داواكاریەكەی بەرهەم سالحی بە بەغدا گەیاندووە لە بارەی نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سەرچاوەی زانیاریەكانی (خواكوڕك) رایگەیاند, بەرهەم سالح و عەلی باپیر دەیانەوێت فشارێكی جەماوەری لەسەر حكومەت دروست بكەن بە تایبەت لە بارەی موچەوە, كە تەنها مەبەستیان لێی هەڵوەشانەوەی حكومەتە بۆیە بە بەغدایان گوتووە كە موچە نەنێرێت چونكە حكومەت نایگەیێنێت بە موچەخۆران.

شایەنی گوتنە, چوار سال بەر لە ئێستا هەریەكە لە عادل و موراد و لەتیف رەشید, پێشنیاری بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستانیان بۆ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كردبوو.

Back to top button