به‌په‌له…بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ندین شاری كوردستانی هه‌ژاند
کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی و هەڵەبجە و دهرربهندیخان روویدا و تا ئێستاش زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
له‌و باره‌وه (فازڵ ئیبراهیم) بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه” بوومەلەرزەکە کاژێر 8:53 خولەک بەکاتی باشووری کوردستان بەدووری 18 کیلۆمەتر لە پارێزگای هەڵەبجە روویداوە، گوڕەکەی 4.9 پلەی رێختەر بووە.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” كه بومه‌له‌رزه‌كه هه‌ڵه‌بجه و دهربنهدیخانی گرتۆته‌وه و له هه‌مانكاتدا دانیشتووانی شاری هه‌ولێریش هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه كردووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” تا ئێستا و له ماوه‌ی مانگی رابردوو چه‌ندین جار بومه‌له‌رزه له شاره‌كانی كوردستانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی داوه و زه‌ره‌ر و زیانی زۆریشی هه‌بووه.