بهوێنه: ئاسایشی یهكێتی گۆرانی بێژێكی پارتی گوللة باران دهكات
خواكوڕك
چەند رۆژێك لەمەوبەر لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك، تەقە لەگۆرانیبێژێك دەكرێت بەناوی ئیسماعیل ئیبراهیم ناسراو بە ئیسماعیل عیراقی، كە چەند گۆرانییەكی بەكوردی و عەرەبی بەسەر مەسعود بارزانیدا وتوە، برایەكی ئەو گۆرانیبێژەش ئەوە ئاشكرا دەكات لەو 80 گولەیەی بە براكەیەوە نراوە، نۆ گولەی بەركەوتوە و گیانی لەمەترسیدایە.
بههۆی گۆڕانی گوتنهوه بهسهر مەسعود بارزانی، هونەرمەندێكی كهركوك زیاتر لە هەشتا فیشەكی پێوەدەنرێت و بەرپرسێكی پارتیش لەپارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات ژیانی پارتییەكان لە كەركوك لە مەترسیدایە.
عەبدولقادر ئیبراهیم برای گۆرانیبێژەكەبە ماڵپەڕی “ئاوێنە”ی وتوە “لەكاتژمێر 12:30 خولەكی شەوی شەممە لەسەر یەكشەممەی ئەم هەفتەیە، ویستویەتی بێتە ماڵی ئێمە، بەڵام لە جوت سایدی كۆڕنیش لەگەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك، ئۆتۆمبێلێك وەستاوە و زیاتر لە 80 گولەی بە براكەم و ئۆتۆمبێلەكەیەوە ناوە، لەو 80 گولەیە نۆ گولەی بەركەوتوە و ئێستاش لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای سلێمانییە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام گیانی لەمەترسیدایە”.
ههروهها برای هونهرمهندهكه دهشڵێت: “دوور نییە لەسەر گۆرانییەكان بەسەر بارزانی-دا وای لێنەكرابێت، گومانمان لەحزبێك هەیە بەڵام پێویست ناكات باسی بكەین، نە دوژمنداری هەیە و نە ناحەزیشی هەیە، ئەو تەنها گۆرانیبێژێكە، راستە لایەنگری پارتییە، هەركەسێك لایەنگر بوو دەبێت بكوژرێت؟”.
ئارام جەباری كارگێڕی لقی سێی پارتی لە كەركوك، مەترسی لەسەر ژیانی پارتییەكانی كەركوك هەیە و ژیانیان پارێزراو نییە، تەنانەت مەكتەبی سیاسیی حزبەكەشیان لەو كێشانەی روبەڕویان دەبێتەوە ئاگاداركردۆتەوە. دەشڵێت ” تائێستا لەڕوداوی تەقەكردن لە ئیسماعیل عیراقی ئاگادار نەكراوینەتەوە، بۆیە بەزوترین كات هەوڵی ئەوەدەدەین یا سەردانیان بكەین یاخود بەبرادەرانمان بڵێین لەسلێمانی بچنە لایان، دواتر بۆ بردویانەتە سلێمانی بۆ ئەوەی بێنازی بكەن؟، فەرق و جیاوازی دەكرێت لەنەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی، پێویستە بیبەینە نەخۆشخانەكانی خۆمان لە هەولێر و چارەسەری بۆ بكەین”.