گه‌ر بزانی سوده‌كانی شێلم چین ئه‌وا هه‌موو رۆژێك هه‌وڵی خواردنی ده‌ده‌ی

شێلم سەوزەیەكە كە چەندین سودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، لە كوردستاندا شێلم بە شێوازی جۆراوجۆر دەخورێت و ئامادە دەكرێت، وەك كوڵاندنی شێلم، وە بەكارهێنانی شێلم بۆ ئامادەكردنی ترشیات و ترخێنە.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌” كه‌ شێلم بەرھەمێکی زستانەیە و لە زۆر شوین بونی هه‌یه‌ و له‌به‌شێك له‌ شوێنه‌ گشتی و تایبه‌تیه‌كان ده‌فرۆشرێت و خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنێن و بۆ مەبەستی ئامادەکردنی خواردنی جۆراوجۆر بەکاریدەھێنن، بۆیە پێویستە سوودە گرنگەکانی بزانرێت.

سوودەکانی شێلم بریتین له‌:-

1/ شێلم لە پاراستنی ئەندامی دڵ لە جەڵتە و نۆبە و داخستنی موولولەکانی خوێن، بەھۆی بوونی ماددەی ڤیتامین K لەش لە ھەوکردنەکان دەپارێزێت.
2/بەھۆی بوونی ماددەی ڤیتامین A لەشی مرۆڤ لەھەوکردنی ناوچەی گەروو دەپارێزێت، بەتایبەتیش ڕێگری دەکات لە دروستبوونی وەرەم لەو ناوچەیەدا.

3/شێلم مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەپارێزێت، یەکێکیش لەو نەخۆشیانە بریتییە لە نەخۆشی شێرپەنجە، بەم شێوەیە شێلم ناھێڵێت خانەکانی شێرپەنجە لەلەشدا گەشە بکەن.

4/کرداری ھەرس لەناو گەدە ئاسان دەکات، لەگەڵ ئەوەیشدا وا دەکات کەناڵی ھەرس بەشێوەیەکی تەندروستر کاربکات، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی “گلاسینۆت” کە دژی پەیدابوونی بەکتریاییە لەناو گەدە.

5/سەرەچاوەیەکی گرنگە بۆ ماددەکانی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە ھەردووکیان ماددەیەکی بنەڕتین بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسکەکان بەتایبەتی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک.

Back to top button