به‌كارهێنانی گوێ پاككه‌ره‌وه‌ زۆر زیانی هه‌یه‌ و پێویسته‌ كه‌مترین كات به‌كار بهێندرێت

لە تازه‌ترین توێژینەوەیه‌دا دەرکەوتووە.” کە زۆر بەکارھێنانی گوێ پاککەرەوە زیانی تەندرووستی ھەیە و پێویستە مرۆڤ خۆی لێ بەدووربگرێت.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ بێگوومان نابێت زۆر گوێ پاككه‌ره‌وه‌ بەکاربھێنرێت بۆ پاککردنەوەی ناوەوەی گوێ بەڵکو پێویستە تەنھا دەرەوەی گوێی پێ پاک بکرێتەوە، دەتوانی کەمێک ئاو و خوێ تێکەڵ بکەیت و بە پارچە پەمۆیەک گوێی پێ پاک بکەیتەوە کە لە ڕێگە باش و بە سوودەکانە بۆ پاککردنەوەی گوێ.

ھەروەھا زەیتی زەیتوون باشترین پاککەرەوەیە بۆ گوێ، دەتوانن چەند دڵۆپەیەک لە زەیتی زەیتون لەناو گوێتان بکەن و سەرتان خوار بکەنەوە تا چەند خولەکێک و دواتر سەرتان بەلایەکەی دیکە بسووڕێنن بۆ ھاتنە دەرەوەی پیسی و پاککردنەوەی کونی گوێ.

لەهەمانکاتدا توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە لەکاتی نووستندا چەندین مێرووی بچووک دەچنە ناو گوێوە و لەکاتی پاککردنەوەیدا زیاتر دەچنە ناوەوە، ھەربۆیە پێویستە کەمتر گوێ پاککەرەوە بەکاربھێنن و ناو بە ناو سەردانی پزیشکی گوێ بکەن و پاکی بکەنەوە.

Back to top button