سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاركرا
بەپێی سەرچاوەکانی کەناڵی “سکای نێوز عەرەبیە” دوێنێ شەو دەسەڵاتدارانی بریتانا پیلانێکی تیرۆریستیيان بۆ لە ناوبردنی سەرۆک وەزیرانی بریتانا تێرێزا مای پووچەڵ کردەوە.”
مارتن برۆنت، پەیامنێری کەناڵی “سکای نێوز عەرەبیە” له هه‌واڵیكدا رایگه‌یاند” سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له هه‌وڵێكی تیرۆریستی رزگاری بوو، هه‌روه‌ها ئەمە نوێترین پیلانە لە ژمارەی پیلانەکانی تیرۆریستان کە پۆلیس و هەواڵگری بریتانا لەم ساڵدا پووچەڵی بکەنەوە”.
بەپێی سەرچاوەکان پیلانەکە پێکهابتوو لە ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرش له‌ڕێگه‌ى تەقینەوە بۆ سەر بارەگای سەرۆکایەتی وەزیران لە “داونينگ ستریت”، بەمەبەستی دروستکرنی ئاژاوە و ئاسانکاريكردن و ئەنجامدانی هێرش بۆ کوشتنی تێرێزا مای.
له زانیاریه‌یكان ئه‌وه‌ش هاتووه” كه پۆلیس و ده‌زگاى هەواڵگری چەند هەفتەیەک دەبێت بەدوای ئەم پیلانەوەن، لە کۆتایی هەفتەی رابردووش‌دا دوو کەسیان دەستگیر کرد کە پیلانیان دادەنا بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستيی.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك، سەرۆکی ده‌زگاى هەواڵگری بریتانا ” MI5″ ئەو پیلانه‌ی بەسەرۆک وەزیران راگەیاندووه.