حكومهتی ههرێم رۆژێكی ئهم مانگهی كرده پشووی فهرمی
بە بۆنەی یادی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح ( سەلامی خوای لێ بێت)، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 25/12/2017 دەكرێتە پشووی فەرمی.”
لەوبارەوە (خالید ئەلبێرت) بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاندووە” بە بۆنەی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح ( سەلامی خوای لێ بێت)،ڕۆژی دووشەممە 25/ 12/ 2017 لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان، دەكرێتە پشووی فەرمی.
بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ئهوهشی راگهیاند” بە بڕیاری پەرلەمان و حكومەت ئەو ڕۆژە كراوەتە پشووی فەرمی لەسەرجەم كوردستان.