په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و دۆخی دووز خورماتوو تاوتوێده‌كات
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئه‌وه‌ش دوای راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هات بۆ بانگێشتكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان,باسكردنی دۆخی خورماتووش له خۆده‌گرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/12/2017 په‌رله‌مانی كوردستانی كۆده‌بێته‌وه و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانیشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ٨ پڕۆژە یاسا بکرێت، لە بڕگەیەکی تریشدا دانان و ئاڵوگۆڕکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و, پڕۆژە یاسای ھەموارکردنی بەکرێدانی خانوبەرەش تاوتوێ دەکرێت.
هه‌روه‌ك زانراوه لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا باس لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکان دەکرێت، بەتایبەت خورماتوو، چونکە پەرلەمان لیژنەی دروستکردووە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر دەکەن.