گوڵه‌به‌رۆژه ده‌رمانی پوكانه‌وه‌ی ددان و پاراستنی دڵه له ژه‌هر
گوڵه‌به‌ڕۆژه یه‌كێكه له‌جۆری چه‌ره‌ساته‌كان، ده‌توانرێت پێی بوترێت شای چه‌ره‌سات، چونكه له نێوان چه‌ره‌ساته‌كاندا، زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، به‌تایبه‌تی له كاتی گه‌شتكردن و یان دانیشتن له شوێنه تایبه‌ت و سه‌یرانگاكان زۆر ده‌خورێت.”
بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر گوڵه‌به‌ڕۆژه ئه‌نجامداوه، چه‌ندین سودی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یان دیاریكردووه كه زۆر گرنگ و پێویستن بۆ له‌شی مرۆڤ.
سوده‌كانی بریتین له:
1/به‌هۆی بوونی ماده‌یی كانزایی له پێكهاته‌ی گوڵه به‌ڕۆژه‌دا ده‌بێته هۆی پاراستنی پوك و به‌هێزكردنی ددانه‌كان و ڕێ له كلۆربونیان ده‌گرێت.
2/مه‌گنیسیۆمی گوڵه به‌ڕۆژه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێور كردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان هه‌یه، بۆیه به ئاسانی دڵه ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه، وا ده‌كات زیاتر هێمن بیت .
3/گوڵه به‌ڕۆژه ده‌بێته هۆی پاراستنی خانه‌كانی خوێن و شاده‌ماره‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها مادده‌ی به‌كتینی تێدایه كه ژه‌هری له‌ش له‌ناو ده‌بات.
4/گوڵه‌به‌ڕۆژه سنگ له به‌ڵغه‌م پاك ده‌كاته‌وه، و سودی بۆ سیه‌كانیش هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبیان به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت بۆ كه‌سانی جگه‌ره كێش.
5/جگه له‌وانه، بڕێكی زۆر چه‌وری تێدایه، ئه‌مه‌ش وایكردووه زه‌یتی لێده‌ربهێنرێت و زه‌یته‌كه‌ی له ئاماده كردنی خۆراكه جۆر به‌جۆره‌كانی ڕۆژانه‌دا به‌كاربهێنرێت.
6/پێستت دره‌وشاوه ده‌كات : ئه‌مه به هۆی ڤیتامین ئی ، كه پێست ده‌پارێزێ و دره‌وشاوه‌ی ده‌كات .
7/چه‌ندین مادده‌ی دژه ئۆكسیدیش له پێكهاته‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌دا هه‌یه كه كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه جیاوازه‌كان ده‌یپارێزێت.
8/له‌گه‌ڵ ئه‌و سودانه‌شدا، زۆر خواردنی گوڵه‌به‌رۆژه زیانی ده‌بێت، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی فشاری خوێنیان هه‌یه، چونكه بۆ ئاماده كردنی بڕێكی زۆری خوێ به‌كارده‌هێنرێت.