بۆ یه‌كه‌م جار خواكوڕك چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی راده‌ست كردنی شنگال به حشدی شه‌عبی
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی خواكوڕك له‌باره‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی حشدی شه‌عبی بۆ شنگال، چه‌ند زانیاریه‌ك بۆ یه‌كه‌م جار ئاشكرا ده‌بێت، كه هێزی حیده‌ر شه‌شۆ و هێزه‌كانی په‌كه‌كه، رێكه‌وتن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی و بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شنگال راده‌ستی حشدی شه‌عبی ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆكاری وه‌ستاندنی یارمه‌تیه دارایه‌كانی ئه‌و هێزه سه‌ر به حه‌یده‌ر شه‌شۆیه، ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جوڵه‌ی به هێزه‌كانی خۆی كردووه، شنگالی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه راده‌ستی حشدی شه‌عبی كردووه، بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌لێت راده‌ست كردنی شنگال به حشدی شه‌عبی له‌لایان حه‌یده‌ر شه‌شۆ و هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بووه بۆیه ئێمه ئه‌و هێزه‌مان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوورخستۆته‌وه، داوای لێكۆلینه‌وه‌مان له راده‌ست كردنی شنگال كردووه، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌ئێستادا بۆ ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه گونجاو نیه، چونكه ئاماده بوونی هێزی سه‌ربازی له شنگال ئه‌و ده‌رفه‌ته نادات”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌میانی به‌دوا داچوونی خواكوڕك رایگه‌یاند، دۆخی شنگالیش هاوشێوه‌ی دۆخی كه‌ركووك، رێكه‌وتنی باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فه‌رمانده‌كانی په‌كه‌كه له شنگال هه‌بووه، له‌و رێگایه‌وه، حه‌یده‌ر شه‌شۆ و فه‌رمانده‌كانی په‌كه‌كه بڕیاریان داوه بێ گه‌رانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، حشدی شه‌عبی بێته ناو شنگال، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی پیلانگێر و خیانه‌تی كه‌ركووك بوو بۆیه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكاریه دارایه‌كانی حه‌یده‌ر شه‌شۆی راگرتووه داوای لێكۆلینه‌وه‌ی كردووه”.
رۆژانی 17ی ئۆكتۆبه‌ر، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، چوونه ناو شارۆچكه‌ی شنگال، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆیان رێكه‌وتنیان كردووه، له‌نێوان خۆیاندا و هیچ فه‌رمانێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌بووه بۆ پاشه‌كشه هێزه‌كان له شنگال، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گومانه‌كانی زیاتر خسته سه‌ر رووداوه‌كانی شنگال و داگیركاری حشدی شه‌عبی”.
سه‌رچاوه‌كه به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ستی هه‌بووه له فه‌رمانپێكردنی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، بۆ راده‌ست كردنی شنگال و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، بێ گه‌رانه‌وه بۆ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شنگالیان راده‌ست كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری وه‌ستاندنی هاوكاریه دارایه‌كانی حه‌یده‌ر شه‌شۆ و هێزه‌كه‌ی كه پێشتر خرابوونه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”.
پاش خیانه‌تی راده‌ست كردنی كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر وه‌ك شنگال و زووممار و مه‌خموور كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌لێت له‌ئێستادا له‌رووی سه‌ربازیه‌وه مه‌خموور راسته پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیه، به‌ڵام له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه و مه‌خموور له‌رووی سه‌ربازیه‌وه، سوقته، هیچ هێزێكی تێدا نیه و پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی خاڵه به‌هێزه‌كانی مه‌خمووری له‌به‌رده‌سته وه‌ك لایانی سه‌ربازی، به‌ڵام زومماریش كێشه‌ی سه‌ربازی تێدا روویداوه، هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی عه‌ره‌ب، كه له‌لایان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرا، سنوره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یان له‌ژێر كۆنترۆڵ دابوو، هاوشێوه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ و له زمماریش رێگا درا حشدی بێته ژووره‌وه، ئێستا ئه‌و هێزه‌ش له‌لایان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكاریه‌كانیان بڕاوه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌ماون”.
له‌باره‌ی خازر و گوێر و ناوچه‌كانی تر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێـ” ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه تێیدایه، حشدی شه‌عبی ناوێرێت نزیكی ساتره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بێت واتا ئه‌وانه له‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه دانه، چیای زه‌رتك وه‌ك خاڵێكی سه‌ربازی به‌هێز كۆی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه دایه، ناوچه‌كه له‌رووی سه‌ربازیه‌وه، سوقوته، بۆیه هیچ شتێك له‌و ناوچانه نیه، پێشمه‌رگه له‌شوێنی خۆیانن”.