پیلانێكی تری مه‌ترسیدار دژی كوردستان به‌رێوه‌یه، ده‌یانه‌وێت چه‌ند رۆژێكی تر ئه‌نجامی بده‌ن
پاش شكه‌ستی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش له عێراقدا، له‌ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه كه تاوانه‌كانی داعش دژ به خه‌ڵكی سوونه و كورد له دادگایه‌كی لۆكاڵی عێراقی دا به‌ئاراسته‌ی ته‌سفیات و له‌ناو بردنی پێكهاته‌كانی عێراق به‌كار بهێنرێت، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی پسپۆرانی یاسا ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره، به‌سه‌ر سوونه و كورد له عێراقدا، چونكه تاوانه‌كانی داعش تاونێكی نێوده‌وڵه‌تی جینۆسایده و تاوانی جه‌نگه دژ به مرۆڤایه‌تی”.
له‌هه‌مانكاتدا، په‌رله‌مانی ئوسترالیا و به‌ریتانیا تاوانه‌كانی داعشیان به جینۆساید داناوه، فه‌ره‌نساش تا ئێستا له‌دوو رۆه‌شنووسی پرۆژه بریاردا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی تاوانه‌كانی داعشی به دژی مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م داوه، له‌هه‌مانكاتیشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ( جۆن كێری) تاوانه‌كانی داعشی به‌تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌قه‌ڵم دا‌و وه گوتی ده‌بێت له دادگایه‌كی بێ لایانانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا یه‌كڵا بكرێته‌وه به جینۆساید بناسێنرێت”.
ئه‌م داوایه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌كاتێكدایه، كه ویست و داواكاریه‌كانی قوربانی ده‌ستی داعش له هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی ژماره 677 له 5ی 2ی 2017 له‌سه‌ر راسپارده‌ی لێژنه‌ی باڵای جینۆساید، داوای دادگایی نێوده‌وڵه‌تی یان دادگایی تێكه‌ڵ ده‌كات و له هه‌مان كاتدا له هه‌رێمی كوردستان نامه‌ی فه‌ره‌می ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كراوه، به‌ڵام نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی له كوردستان و عێراق دا دژی ویستی خه‌ڵكی كوردستان كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌غدا به‌تایبه‌تی دادگایه‌كی ناوخۆی عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی به‌جینۆساد له‌ناو ببه‌ن”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له ئێستادا مه‌دحه‌ت محمود به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی روویدا الحاج و رێكخراوێكی ناوه‌خۆی كوردستان، به‌ناوی لێكۆلینه‌وه، بۆ سه‌روه‌ری یاسا كارده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگای دادگایه‌كی ناوه‌خۆی عێراقدا، پرسی به‌جینۆسایدی تاوانه‌كانی داعش، له‌بارببه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” ئامانج له‌و دادگایه‌ی ناوخۆیه جگه له‌وه هه‌وڵێكه بۆ له‌بار بردنی به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش، هه‌وڵێكی سیاسی مه‌ترسیداری له‌پشته كه ده‌یانه‌وێت له‌رێگای ئه‌و دادگایه، به‌ئاره‌زووی سیاسی و به‌رژوه‌ندی فه‌رمان دژی پێكهاته‌ی سوونه، فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ربكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه یۆنامی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دژی سزای له‌سێداره‌دانن، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕیاری له‌سێداره‌دا له عێراقدا، به‌ركاره، ئه‌م دادگایه ناوه‌خۆیه‌ش، ده‌یه‌وێت له‌رێگای ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه، ته‌واوی پێكهاته‌كان له‌روانگه‌ی سیاسی تێوه‌بگڵێنێت، ئه‌وه‌ش له‌بیركراوه، كه له‌عێراقدا سزای له‌سێداره‌دان تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” ته‌نانه‌ت خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌چه‌ند راپۆرتێكدا، باس له‌وه ده‌كات كه سه‌روه‌ری یاسا له عێراقدا نیه، به‌ڵام لێره‌دا سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئۆفیسی عێراقی دا داوای دادگایی ناوه‌حۆی ده‌كات، بۆیه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی تری عێراقه دژی به كوردستان و ئه‌و ستافه‌یه، كه ده‌یانه‌وێت دژی كوردستان كار بكه‌ن، بۆ له‌بار بردنی هه‌وڵه‌كانی كوردستان بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش”.
سه‌رچاوه‌كه له‌باره‌ی هه‌ردوو نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌لێت، هه‌ردوو نووسینگه‌كه جگه له‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌من، دۆسیه‌كانیش به‌سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ده‌كه‌ن، به ئاراسته‌ی دژایه‌تی كوردستان به‌كاری ده‌هێنن، ده‌لێت نووسینگه‌ی هه‌ولێر هاوبۆچوونی نووسینگه‌ی به‌غدان، كه له‌لایان به‌عسیه‌كان به‌رێوه ده‌چێت، دژ به كوردستان و به ئاراسته‌ی كێشه‌ی مه‌زهه‌بیه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، پێشتریش نێچیرڤان بارزانی له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا، رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌كه‌مته‌رخه‌م له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریانه‌ی دۆزخورماتوو كه‌ركووك له‌قه‌ڵه‌مدا و گوتی رووداوه‌كان له ئاستی جیهان بچووك پێشان ده‌ده‌ن”.