ترامپ دواجار بڕیار دەدات

 
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ڕایان گەیاند کە دۆناڵد تڕامپ لە وتاری چوارشەمە ڕاستەوخۆ بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نادات لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بەڵام دان دەنێت بەوەی کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە.
 
ئەو هەنگاوەی تڕامپ دوای ئەوە هات وڵاتانی عەرەبی داوایان کرد کە ئەمریکا نابێت باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیب بۆ قودس بگوازێتەوە و تڕامپیش گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دوا دەخات بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە، بەو هەنگاوە تڕامپ دوو نیشانە دەپێکێت کە ڕازیکردنی هەردوو لایەنی ناکۆکی عەرەب ــ ئیسرائیلە.
ئەوەی دەمێنێتەوە چاوەڕوانی کاردانەوەکانی بڕیارەکەی تڕامپە.
Back to top button