قاسمی: بڕیاره بارزانی سەردانی تاران بکات و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ بكات
خواكوڕك
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیخۆشە گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کوردستان 24 رایگه‌یاندووه، “پێوەندیی باشمان هەبووە, هەوراز و نشێویشمان هەبووە و لە هەندێک جێ جیاوازی بۆچوونمان هەیە و لە هەندێک جێگەش لە یەکتر نزیکین”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئێمە پێمانخۆشە په‌یوەندیی باشمان لەگەڵ نەتەوەکان و حکوومەتی ناوەندیی لە عێراق هەبێت، بە گشتی پێوندییەکی باشە, منیش بیستوومە کە بەڕێز بارزانی بڕیارە سەردانی تاران بکات و گفتوگۆمان هەبێت”.
قاسمی هه‌روه‌ها گوتی: “بێگومان هەرچەشنە گفتوگۆ، دانووستان، لەیەکترتێگەیشتن و نزیکبوونەوەیەك لە نێوان ئێمە و لایەنە جۆراوجۆرکان لەناوچەکە، دەکرێ سوودمەند بێت”.
حكومه‌تی ئێران ماوه‌ی هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر و زیاتر له جارێك، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م سه‌ردانه له‌لایه‌نی بارزانیه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی ده‌رفه‌تێكی گونجاوه‌وه هه‌یه.