یەکێتی:کەرکووك تهنها بۆ ئهوانه ئارام نیه كه داوای سهربهخۆی كوردستان دهكهن
جارێکی تر یەکێتی چاو لە کارە قێزەونەکانی حەشدی شەعبی دەپۆشێت و لە وەڵامی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی شارەکە دیسانەوە دەڵێن کەرکوک ئارامە.
یاسین عزەدین جێگری بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک لە وەڵامی ڕێبوار تاڵەبانیدا بە میدیایهكی سهر بهیهكێتی ڕاگەیاندووە کەرکوک تەنها بۆ ئەوانە نەگونجاوە کە ڕۆڵیان لە ڕیفراندۆم هەبووە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ پارلەمانتارێکی كورد له پشكی کەرکوکی یەکێتی ( حهمه سور شوانی) ڕایگەیاند دۆخی کەرکوک لە تەقینەوەدایەو ئیتر مایەی قبوڵکردن نیە.