گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح و گروپی خیانه‌تی یه‌كێتی داوا له‌ عه‌بادی ده‌كه‌ن مووچه‌ و بوجه‌ی بۆ كوردستان نه‌نێرێت

له‌ گوتاری هه‌فتانه‌ی دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ی كوردستان، گوتی له‌ كوردستان داوام لێده‌كه‌ن كه‌ مووچه‌ و بودجه‌ نه‌نێرم، ده‌لێت ئه‌وانه‌ی داوام لێده‌كه‌ن، ده‌لێن ئه‌و حكومه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه‌ ناكات، ئێمه‌ له‌ هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانین، بۆیه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ شه‌رعی نیه‌، وه‌زیری ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كردۆته‌وه‌”.

پاش لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌و باره‌یه‌وه‌، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ باسی بۆشایی وه‌زاره‌ته‌كان نابێت بكات عه‌بادیه‌، كه‌ سێ به‌شی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌وه‌كاڵه‌ت، به‌رێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ نه‌ناردنی بودجه‌ نه‌ك مووچه‌، چونكه‌ حكومه‌تی عێراق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی نه‌ك مووچه‌ و چونكه‌ مووچه‌ له‌ ده‌ستوور دا نیه‌، به‌ڵكو بودجه‌ هه‌یه‌، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كیانی فیدراڵی بكات، بۆیه‌ ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له‌دیوی ناوه‌خۆی كوردستانه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌بێت، به‌ره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وام له‌ به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بادی بودجه‌ نه‌نێرێت و هه‌وڵی تێكدانی كیانی كوردستان ده‌ده‌ن”.

پێشتر به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ لایانه‌كان كۆبۆته‌وه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ خواكوڕك پێشتر چه‌ند هه‌واڵێكی له‌و باره‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌غدایه‌، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا بۆ زیاتر گوشار كردن له‌سه‌ر كوردستان كۆبۆته‌وه‌ و پێشنیاری نه‌ناردنی بودجه‌ی كردووه‌، هه‌ر دوای به‌رهه‌م ساڵح عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵ و گۆڕان هه‌مان داوایی به‌رهه‌م ساڵحی له‌ به‌رپرسانی عێراق كردووه‌ له‌وه‌ی بودجه‌ و مووچه‌ بۆ كوردستان نه‌نێرن”.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شوان داودی و ئاڵا تاڵه‌بانی و حه‌مه‌ سور شوانی و رێبوار ته‌ها، به‌رده‌وام داوا له‌ عه‌بادی ده‌كه‌ن گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كوردستان به‌ردوام بێت و بودجه‌ و مووچه‌ نه‌نێرێت و له‌گه‌ڵ كوردستان كۆنه‌بێته‌وه‌”.

شایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2014 گروپێكی یه‌كێتی كه‌ پێكهاتبوون له‌ له‌تیف ره‌شید و عادل موراد سه‌ردانی مالیكیان كرد كه‌ ئه‌و كاته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو پێشنیاریان بۆ كرد، كه‌ بودجه‌ی كوردستان ببڕێت و بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر كوردستان دروست ببێت و پارتی به‌چۆك دابده‌ن”.

هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی كه‌ له‌بنه‌ره‌تدا له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانه‌، بۆ به‌چۆك دادانی پارتیه‌، ده‌یانه‌وێت پارتی به‌چۆك دابده‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا جگه‌ له‌ زیانێكی زۆری خه‌ڵك به‌رده‌وامیش ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان پاشه‌كشه‌ی پێكراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خه‌ڵكیان به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بردووه‌ و به‌غداشیان پێتاوان پێشان داوه‌ و چاودێرانیش پێیان وایه‌ له‌بنه‌ره‌تدا قه‌یرانی دارایی، بابه‌تێكی میدیایه‌، ئه‌وه‌ی پارتی ناتوانێت وه‌ڵامی هه‌بێت له‌ بنه‌ره‌تدا ده‌گه‌رێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی میدیایه‌كی شه‌منانه‌ی هه‌یه‌، ناتوانێت میدیایه‌كی بێ ترس و به‌رپرسیاری هه‌بێت بۆ وه‌ڵامه‌كانی خه‌ڵك له‌و پیلانگێریانه‌ی كه‌ له‌دژی خه‌ڵك به‌رێوه‌ ده‌چێت”.

Back to top button