فه‌زیحه‌تی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان و رێكخه‌ری گشتی ئاشكرا ده‌بێت
به‌گوێره‌ی چه‌ند داتا و زانیاریه‌ك، تاكه كاندیدی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 25ی 7ی 2017 بۆ رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، له كۆی 56 ده‌نگ ته‌نها 38 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، 18 ده‌نگ له‌دژی ( عومه‌ری سه‌ید عه‌لی) به ده‌نگی سپی ده‌نگیان داوه، ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره خواكوڕك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاشكرا ده‌كات، رێژه‌ی ده‌نگی سپی له‌ناو تاكه كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌راندن و رێكخه‌ری گشتی پاشه‌كشه‌ی باڵی قادری حاجی عه‌لی كه به‌هێزترین باڵ بوو له‌ناو گۆڕاندا بڵاو ده‌كاته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رپرس له‌ناو گۆڕان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ( خانه‌ی راپهراندون و رێكخه‌ری گشتی) له‌پاش پاشه‌كشه‌ی باڵی به‌هێزی قادری حاجی عه‌لی هیچ زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی تێدا نه‌بووه، به تاك كاندید هه‌ڵبژاردن كراوه له 25ی 7ی 2017 دا، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له كۆی 56 ده‌نگدا ته‌نها 38 ده‌نگی هێناوه، 18 ده‌نگ به سپی دراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه میدیاكانی گۆڕان به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌نگی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی رێكخه‌ری گۆڕانیان راگه‌یاند”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ده‌نگی سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی( جه‌ماڵ محه‌مه‌د) له هه‌ڵبژاردنه‌كه له كۆی 56 ده‌نگ 39 ده‌نگی به‌رامبه‌ر به 17 ده‌نگی سپی به‌ده‌ست هێناوه”.
محه‌مه‌د توفیق ره‌حیم سكرتێری كاروباری ژووره‌كانی له هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌راندن، له 56 ده‌نگدا 34 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، 22 ده‌نگی به‌سپی بووه،
شۆره‌ش حاجی ئه‌ویش وه‌ك ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن، له كاروباری خه‌ڵكدا، 34 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه له‌به‌رامبه‌ر دا ركابه‌ره‌كانی ده‌نگه‌كانی تریان به‌ده‌ست هێناوه”.
عوسمانی حاجی محمود وه‌ك سكرتێری كاروباری باژێره‌كان له كۆی 56 ده‌نگ، 45 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، 11 ده‌نگی سپی هه‌بووه”.
جه‌لال جه‌وهه‌ر سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كان، 37 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، 6 ده‌نگی سپی هه‌بووه، ركابه‌ره‌كه‌شی 13 ده‌نگی هێناوه”.
ره‌ئوف عوسمان سكرتێری كاروباری جڤاتی گشتی به‌ته‌سكیه له هه‌ڵبژاردنێكی دیكۆری دا له لایان جڤاتی گشتی هه‌ڵبژێردرا”.
ئه‌م ده‌نگانه له‌كاتێكدا بوو كه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان خۆیان، قادری حاجی عه‌لی كه باڵی به‌هێزی ناو گۆڕان بوو له‌به‌رامبه‌ر باڵی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، له هه‌ڵبژاردنه‌كه كشایهوهو ئه‌م كارته به‌تاڵانه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ناو گۆڕاندا سه‌ری هه‌ڵداوه”.