هەڤاڵ ئەبوبەكر دەتوانێت كارەبای نیشتمانی گردی زەرگەتە ببڕێت؟
گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار قەرزاری كارەبای حكومەتە، كارمەندێكی فەرمانگەی كارەبای سلێمانیش بە خواكوڕكی ڕاگەیاند: دەبێت پێش سەری ساڵ گردی زەرگەتە ئەو برە پارەیە بدات یان كارەباكه یان ببڕدرێت. لە ئێستاشدا بزوتنەوەی گۆران بە دۆخێكی سیاسی ئابووری دژوار دا تێدەپەڕێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری نوێی سلێمانی لە پشكی گۆران بانگەشەی چاكسازی و یەكریزی دەكات هەر بۆیە چاوەرێدەكرێت ئەگەر بزوتنەوەی گۆران ئەو بڕە پارەیە نەدات بە فەرمانی ناوبراو كارەبای گردی زەرگەتە گۆران ببردرێت چونكە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار قەرزاری كارەبای حكومەتە، ئەمەش دەرفەتێكی گرنگە تیایدا هەڤاڵ ئەبوبەكر خۆی تیادا بسەلمێنێت.