ئەو حاكمەی خۆی كاندید كردووە بۆ پارێزگاری كەركووك كۆلێژی یاسای تەواو نەكردووە
دوای ئەوەی دوێنێ حاكم سامان عەتار رایگەیاندن كە لە لایەن حزبی حیكمەی عێراقی داوای لێكراوە, ببێت بە پارێزگاری كەركووك لە پشكی یەكێتی بۆ شوێنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری شەرعی كەركووك.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) حاكم سامان كە پلەی حاكمی پێدراوە بە گوتەی خۆی دوو بڕوانامەی هەیە, تا ئێستا بە كالۆریۆسی تەواو نەكردووە و قوتابی قۆناغی سێی یاسایە لە زانكۆی كەركووك, لە نێو بزووتنەوەی گۆڕانەوە پەیوەندی بە یەكێتیەوە كردووە.
هەروەها (خواكوڕك) زانیویەتی كە دەنگۆی كاندید بوونی سامان عەتار كێشەكانی نێو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی قوڵتر كردۆتەوە, چونكە جگە لەوەی لە لایەن زۆرینەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی رزگار عەلی كاندیدی ئەو حزبە رەت كراوەتەوە ئەوا بە شێویەكی نا راستەوخۆ چەند سەركردەیەك لە دژ رزگار عەلی پالپشتی سامان عەتار دەكەن.
شایەنی باسە, سامان عەتار لە رابردوو رایگەیاندبوو رەوتی حكمە كاندیدیان كردووە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك هەرچەند رایگەیاندووە كە خاوەنی دوو بروانامەی دكتۆرایە و ئەندامی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە بەڵام میدیاكانی یەكێتی چەند بەڵگەیەكی بڵاو كردەوە كە دەیسەلمێنت سامان عەتار قوتابی كۆلێژی یاسایە لە زانكۆی كەركوك