تره‌مپ (قودس- ئۆرشه‌ليم)ى وه‌ك پايته‌ختى ره‌سمى ئيسرائيل ناساند
قودس له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه به ئۆرشه‌ليم ناوده‌برێت.
له ميانهى وتارێكيدا كه له‌و باره‌يه‌وه ئاراسته‌ى كرد، تره‌مپ گوتى: سه‌رۆكه‌كانى پێشووى ئه‌مريكا پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانيان نه‌بوون بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس و ناكرێت دواى زياتر له 20 ساڵ هه‌مان شت دووباره بكه‌ينه‌وه.
گوتيشى: قودس/ ئۆرشه‌ليم، پايته‌ختى يه‌كه‌مين ده‌وڵه‌تى ديموكراتييه له جيهاندا و له‌و شاره‌دا هه‌ر سێ ئاينه‌كه به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين به ئاشتى.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا من پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كه‌م ده‌بم كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌خۆمم داوه و ئيسرائيل مافى خۆيه‌تى پايته‌خته‌كه‌ى ديار بكات.
تره‌مپ داواشى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد، ده‌ست به ئاماده‌كارى بكات بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس/ ئۆرشه‌ليم.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و بڕياره‌ى تره‌مپ كاردانه‌وه‌ى جۆراو جۆرى لێبكه‌وێته‌وه.
به هۆى ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپه‌وه، وڵاتانى عه‌ره‌بى و جيهانى ئيسلامى هۆشداريان داوه‌ته ئيداره‌ى ئه‌مريكا.
كه‌نه‌دا له پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه رايگه‌ياند، دان نانێت به قودسدا وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل.
هاوكات سه‌رۆكى هه‌ريه‌ك له ئێران و توركياش دژى ئه‌و بڕياره وه‌ستاونه‌ته‌وه و سه‌ركرده و سه‌رۆكى وڵاتانى عه‌ره‌بيش داوايان كردووه، تره‌مپ بڕيارى له‌و جۆره نه‌دات.
هه‌ريه‌ك له توركيا و ئه‌رده‌نيش داوايانكردووه، كۆنگره‌ى وڵاتانى ئيسلامى بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته نوێيه‌كه‌ى بڕيارى ئه‌مريكا له باره‌ى قودسه‌وه كۆببێته‌وه.