منداڵێكی نۆ ساڵ لەلایەن دایكیەوە نامرۆڤانە توندوتیژی بەرامبەر دەكرێت

دایكێك توندوتیژی بەرامبەر منداڵە نۆ ساڵانەكەی ئەنجامداوەو وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیش لە دۆسیەكەی ئاگاداردەكرێتەوە.
محەمەد هاودیانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیبسوك بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ ٦-١٢ ئاگادار كرامەوە بەبونی كەیسێكی توندوتیژی دژی منداڵێك لەلایەن دایكییەوە، هەر بۆیە سەردانی نەخۆشخانەی راپەرینم كرد بۆ بینینی ئەم منداڵە، بەداخەوە زۆر نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ (یوسف)ی نۆ ساڵ ئەنجامداوە .
وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی راشیگەیاندوە، دوای پشكنینی تەندروستی دەركەوت ماوەی دوو مانگە خۆراكی پێنەدراوە ئەمەش وایكردوە كێشی بۆ ١٠ كیلۆ دابەزیوەو ئەو منداڵە لە جوڵەو رۆیشتن كەوتبو، هەر بۆیە بڕیارمدا بەزوترین كات خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بكرێت و دواتریش بگوازرێتەوە بۆ خانەكانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی.

Back to top button