حەشدی شەعبی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریدەكات
هاوپەیمانی نێوان لایەنەكانی حەشدی شەعبی ڕۆڵێكی سەرەكی دەبێت لەدەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.
“نەعیم عەبودی” وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی هەقی سەر بەحەشدی شەعبی ڕایگەیاند “زۆربەی لایەنەكانی پێكهێنەری حەشدی شەعبی بەلیستێكی یەكگرتوو، سەربەخۆ لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەشداری دەكەن”، كە هەڵبژاردنەكە لەمانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت”.
“نەعیم عەبودی “لەمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” حەشدی شەعبی چاوی لەپۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نییە، بەڵام “كاریگەریمان هەیە لەسەر هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە”.
ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی، ئەوەشی ئاشكراكرد، ماوەی دوو مانگە ڕێكخراوەكەیان لەگەڵ كاتیبی سەیدشوهەدا، حزبوڵڵای عێراق، ڕێكخراوی بەدرو بزووتنەوەی ئۆفیاو چەند لایەنێكی دیكەی ناو حەشدی شەعبی سەرقاڵی تاوتوێكردنی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكن بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق، كە چاوی لەوەیە پۆستەكە وەربگرێتەوە رایگەیاندبوو، رێگە بەحەشدی شەعبی نادەن بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بكەن